چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەردانی پارتی و یەكێتی دەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وا بڕیارە وەفدێكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات.
لە چەند رۆژی داهاتوودا چاوەڕوان دەکرێت سەردانی رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات، بەتایبەت پارتی و یەکێتی.
ئەوەی تەوەری سەرەكی كۆبونەوە و سەردانەكان دەبێت پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و یەكلاكردنەوەی كەسێكە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانەوە دوو جار كۆبونەوەی پەرلەمان دواخراوە و نەتوانراوە كاندیدێك بۆ پۆستەكە هەلبژێردرێت.
ئامانجی لەم دەستپێشخەرییەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەوەیە كە ماوەیەكە باسی ئەوە دەكرێت:" رەوتی سەدر دەرگای بە رووی دانوستاندن لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی داخستووە راست نییە، چونکە لە رۆشنایی ئەوەی هاوپەیمانیی سێقۆڵی نێوان رەوتی سەدر و پارتی و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان ناتوانێ 220 پەرلەمانتار لە پەرلەمان کۆبکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکرکۆمار کە بەربەستە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەگەر ئەوە رووبدات واتا پرۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنێت".
