کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
5 كاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، سبەی شەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی.
بابهتی پهیوهندیدار
