روسیا هەڕەشەی جەنگ لە ئەمریكا دەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵیۆزی روسیا له ئه‌مریكا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌م هاوكارییه سه‌ربازیانه‌یان به‌رده‌وامبن، دورنییه مڵملانێی سیاسی ئه‌مریكا و روسیا به جه‌نگ یه‌كلایی نەكرێته‌وه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia today ، ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندوه، هه‌مو كارێك ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی زیانی گیانی له ئۆكرانیا كه‌مبكه‌نه‌وه و ژیانی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا به پارێزراوی بهێڵنه‌وه.
باڵیۆزی روسیا له ئه‌مریكا راشیگەیاندووە: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار له‌سه‌ر پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و دامه‌زراوه مرۆیی و ئابورییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌پارێزین، پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی ئامانجی سه‌ره‌كیمانه له ئۆكرانیا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێرشه‌كانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ناكه‌نه ئامانج و ته‌نها به به‌كارهێنانی سیستمی موشه‌كی ورد ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا ده‌پێكین، ده‌بێت هه‌موان له‌وه تێبگه‌ن كه وڵاتانی رۆژئاوا به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌وه‌ی له ئۆكرانیا ده‌گوزه‌رێت".
ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ له باره‌ی پێدانی چه‌ك هۆشداری دایه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: "پێدانی چه‌ك به ئۆكرانیا له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه، جه‌نگی ئه‌م گۆماوه قوڵترده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌م هاوكارییه سه‌ربازیانه‌یان به‌رده‌وامبن، دورنییه مڵملانێی سیاسی ئه‌مریكا و روسیا به جه‌نگ یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه".
ئاشكراشیكردوه: "هه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی به‌ناو خاكی ئۆكرانیادا بگوازرێته‌وه، بێ دودڵی ده‌یکه‌ینه ئامانجی هێزه‌كانی خۆمان، چونكه ئه‌وه مافێكی ره‌وای هێزه‌كانمانه"
