ئارا حاجی یوسف: سکاڵا لەسەر ئەو کەس و ماڵپەڕانە تۆمار دەکەم کە ناویان زڕاندووم

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەو پزیشكەی تۆمەتبار كرابوو بە دەستدرێژیكردنە سەر نەخۆشەكانی رایگەیاند:" سبەینێ لە دادگا سکاڵا لەسەر ئەو کەس و ماڵپەڕانە تۆمار دەکەم، کە ناوی منیان زڕاندووە".دەڵێت:" وازناهێنم تا ئەو پزیشکە دەرنەخرێت چونکە چەند جارێکە ئەو تۆمەتە خراوەتە پاڵمان و بێدەنگیمان هەڵبژاردووە".

ئارا حاجی یوسف پزیشکی پسپۆر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "دوو ئەندام پەرلەمان رووداوی دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتیان وروژاندووە"، کەسانی نابەرپرس و ژمارەیەک دەزگایی میدیایی تۆمەتەکەیان "داوەتە پاڵ من".

ئەو دەڵێت، "سبەینێ یەکشەممە لە دادگا سکاڵا لەسەر ئەو کەس و ماڵپەڕانە تۆمار دەکەم، کە ناوی منیان زڕاندووە"، ئەوەشی وت، " وازناهێنم تا ئەو پزیشکە دەرنەخرێت چونکە چەند جارێکە ئەو تۆمەتە خراوەتە پاڵمان و بێدەنگیمان هەڵبژاردووە".

ئەوەشی وت، "من پرۆژەیەکم بۆ شارەکە هەبوووە و مووچەی 50خانەوادە دەدەم". هۆکاری ئەوەشی کە ناوی ئەو هێنراوە گەڕاندییەوە بۆ ئەوەی، "ئەو پزیشکی جوانارییە و ناوبانگی هەیە". 

دوو شەو لەمەوبەر پەرلەمانتارێك بەناوی ( ئەبوبەكر هەڵەدنی) لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:" پزیشكێكی جوانكاری دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر پێنج ئافرەت كە وەك نەخۆش سەردانیان كردووە، هەر ئەو شەوە ئەمە بووە بابەتی گەرمی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان و بۆ رۆژی دواییی ناوی د.ئارا حاجی یوسف بە دكتۆرە تۆمەتبارەكە بڵاوكرایەوە.

لە ئێستادا وەزیری تەندروستی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە پێكهێناوە و بەدواداچوون بۆ راستی روداوەكە دەستیپێكردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار