وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: ئەم مانگە موچەی ئەو خاوەن پێداویستییانەی 100هەزار دیناریان هەیە رادەگیرێت

چاكسازی لە مووچەدا؛ لە خاوەن پێداویستی تایبەتەوە دەستیپێكرد

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" ئەم مانگە موچەی ئەو خاوەن پێداویستییانەی 100هەزار دیناریان هەیە رادەگیرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵەکانیاندا.

ئەمڕۆ شەممە 9ی نیسان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رونکردنەوەیەک بۆ ئەو خاوەن پێداویستیانەی کە دوو موچەن، ئەم مانگە هەر کەسێک موچەی 100 هەزاری هەبێت رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، "ئەم کارەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە لە موچەو دەرماڵەکانیاندا."

سەبارەت بە پێدانەوەی مووچەکانیان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، "هەموو ئەوانەی خانەنشینن یان شەهیدانەیان هەیە و گرێبەستن دوای هێنانی پشتگیری راستەوخۆ کەمئەندامیەکەیان پێدەدرێتەوە."

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەوانەی فەرمانبەرن پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەیان بهێنن تا کەمئەندامیەکەیان بۆ بکرێتە دەرماڵە و دوای هێنانی پشتگیری بە هەمان شێوە ئەوانیش راستەوخۆ کەمئەندامیەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار