سەرۆک کۆماری ئێران: پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی ناکەین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران پیشانگەیەکی بە بۆنەی 16ھەمین ساڵیادی نیشتمانیی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی وڵاتەکەی کردەوە و تیایدا 9 ئامێری نوێی پزیشکی و پیشەسازی نمایشکران و
ئیبراھیم ڕەئیسی دەڵێت:" پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ناکەن".
میدیای فەرمی ئێران بڵاویانكردۆتەوە، لە پیشانگەکەدا، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سێ بەرنامەی بۆ بەرھەمھێنانی 10 ھەزار مێگاوات کارەبا و دروستکردنی وێستگەیەکی 360 ھەزار مێگاواتی ئاشکراکرد.
ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەكاتی كردنەوەی پێشانگاكە ئامادەبوو وتارێكی كورتی پێشكەش كردو بەکارھێنانی بەرنامەی ئاشتی ئامێزی ئەتۆمی بە مافی ڕەوای وڵاتەکەی وەسفکرد و ڕاشیگەیاند:"ھەرگیز پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ناکەن".

بابهتی پهیوهندیدار