كۆرۆنا بە بەربڵاوی لە گەورەترین شاری چین سەرهەڵدەداتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی دوبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەورەترین شاری چین دا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا و رێوشوێنەكان وەك سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە گیراونەتەبەر.

شاری شەنگهای، کە گەورەترین شاری چینە، قەدەغەی هاتووچۆی تێدا راگەیێندراوە و خەڵکی شارەکە تەنانەت رێگەیان پێنادرێت بچنە دووکانەکانی سەوزە و میوەش. تەنیا رۆژی شەممە 23 هەزار و 600 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لەو شارە دەستنیشانکراون، کە ئەوەش ریکۆردێکی نوێیە.

لە شارەکەدا نزیکەی 26 ملیۆن کەس دەژین، بەهۆی رێکارە تووندەکانیشەوە خەڵک ناچاربوون کە لە ماڵەوە خواردن و ئاو داوا بکەن و چاوەڕێی حکومەت بن سەوزە، گۆشت و هێلکەیان بۆ ببەن، بەڵام درێژەکێشانی قەدەخەی هاتووچۆ گوشارێکی زۆری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن و خواردنەوە و هاوکارییەکانی حکومەت دروستکرد. زۆربەی ئەوانەش کە خواردن و خواردنەوە دەگەیێننە خەڵک، لەو ناوچانەدان کە قەدەخەی هاتووچۆیان لەسەرە، ئەوەش ئاستەنگێکی دیکەی بۆ گەیاندنی خواردن بە خەڵکی شارەکە دروستکردووە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار