سێ سەربازی دیكەی ئەردۆغان لەزاپ و ئامێدی كوژران

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپاكەی ئەردۆغان لە بادینان ئەمڕۆ سێ سەربازی دیكەیان لێ كوژراوە لە زاپ و گردی ئامێدی دوو درۆنیش تێكشكێنراون.
دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە كوژرانی سێ سەربازی دەوڵەتی داگیركەری توركی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلاكانی ئازادییدا لە گردی جوودی دوو سەربازی سوپای توركیا كوژراوە و لە گردی ئامێدیش لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلاكاندا سەربازێكی داگیركەری تورك كوژراوە.
هەر لەو چالاكییانەدا كە دەكەونە سنوری هەرێمی زاپەوە، دوو درۆنی سوپای داگیركەری تورك تێكشكێنراون.

بابهتی پهیوهندیدار