له‌ژێر فشاردا دامه‌زراندنى ٥٢ كه‌س له هه‌ڵه‌بجه ڕاگیرا

2 كاتژمێر لەمەوپێش
له‌ژێر ناڕه‌زایه‌تى و گردبوونه‌وه‌ى ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراو، ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ٥٢ فه‌رمانبه‌ر له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ڕاگیرا، نوێنه‌رى ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراویش ده‌ڵێت: ده‌بێت دامه‌زراندنه‌كه هه‌ڵبووه‌شێته‌وه له ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌وه بێت یاخود له‌خواره‌وە.
نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا دەستبەكاربوونی (52) فەرمانبەر تازەدامەزراو بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە رابگرێت، ئەمە بەهۆی ناڕەزایەتی و گردبوونەوەی دەرچووانی دانەمەزراوی پارێزگاكە.
بۆ چوارەم رۆژ، ئەمڕۆ جارێكی تر دەرچووانی دانەمەزراوی هەڵەبجە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی چوونەوە بەردەم بینای پارێزگا.
محه‌مه‌د یاسین نوێنه‌رى ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراوی هەڵەبجە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نوخشە ناسیحی پاریزگار، ئاشكرایكرد، پارێزگار دەستبەكاربوونی ئەو 52 فەرمانبەرەی راگرتووە.
وەكو خۆیان دەڵێن، پارێزگاری هەڵەبجە داوای لە دەرچووانی دانەمەزراو كردووە نوسراوێك بنوسن بۆ ئەوەی لەرێگەی پاریزگاری هەڵەبجەوە بەرزبكرێتەوە بۆ (ئومێد سەباح)ی سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، تێیدا داوای لێبكرێت دەستبەكاربوونی ئەو 52 فەرمانبەرە رابگرێن، چونكە وەكو ئەوان دەڵێن" ئه‌م دامه‌زراندنانە پێشێلى پێنج مادده‌ى یاسایی کردووە".
بەپێی زانیارییەكان، ئەو 52 كەسی دامەزراون، بەشێكیان پێشتر وەكو خۆبەش كاریان كردووەو ئێستا بەشێوەی هەمیشەیی دامەزراندنیان بۆ كراوە.
