فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا فڕۆکەخانە و پاڵاوگەکانی رۆژئاوا دەکەنە ئامانج

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە درێژایی ئەمڕۆ، بەسەر ئاسمانی رۆژئاوای کوردستاندا دەگەڕێن و جگە لە بارەگاکانی هەسەدە، فڕۆکەخانە و پاڵاوگەکانی رۆژئاوا دەکانە ئامانج.
ئاژانسی هاوارنیوزی نیزک لە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، پالاوگەی عەودا و لەیلانی نزیک لە شاروچکەی تربەسپی -یان بۆردومان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، کاتژمێر ١٤:٠٠، فڕۆکەخانەی منخی کانتۆنی شەهبای نێوان عەفرین و کۆبانێ و چەند گوندێکی کانتۆنەکە لەلایەن سوپای تورکیاوە تۆپباران کراون.
دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە دەیان جار هێرشی کردووەتە سەر گوند و شاروچەکەکانی رۆژئاوای کوردستان. دیارترینیان بارەگای هاوبەشی یەکینەکانی دژە تیرۆری رۆژئاوا (یات) و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بوو کە لە ئەنجامدا دوو ئەندامی (یات) شەهید بوون و سێ ئەندامیشی بریندار بوون.
هەروەها ٢٣ گوند و ناوچەی کانتۆنی شەهبای نێوان عەفرین و کۆبانێ تۆپبارانکراون و نزیکەی ٥٧٠ گولە تۆپ و هاوەن بەر ئەو ناوچانە کەوتوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار