یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: هیچ خوێندکارێک لە زینداندا نەماوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین دوو خوێندکار لە زیندان ئازادکران و ئێستا هیچ خوێندکارێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە زیندان نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-11-2022، د. پێشڕەو حەمەجان ڕایگەیاند هێچ خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی لە زینداندا نەماون و ئەگەر هەر کەسێکیش لە زیندان مابێتەوە ئەوە خوێندکار نەبووە.

ئەمەشلەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە تیمێکی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی کۆبوونەوە، دواتر د. پێشڕەو حەمەجان ڕایگەیاند، "بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی سەرجەم خوێندکاران ئازاد دەکرێن."

جێگەی باسە دەستگیرکردنی ئەو خوێندکارانە دوای ئەوە هات، هەفتەی رابردوو لە زانکۆکانی سلێمانی، راپەڕین، گەرمیان و هەڵەبجە خوێندکاران گردبوونەوە و داوای خەرجکردنی دەرماڵەیان دەکرد؛ رۆژی دووشەممەی رابردوو نزیکەی 100 خوێندکار دەستگیرکران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار