مەزلۆم کۆبانێ: دەرەنجامەکانی هێرشەکانی تورکیا بۆ هەموو جیهان مەترسیدار دەبێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، دەرەنجامەکانی هێرشەکانی تورکیا بۆ هەموو جیهان مەترسیدار دەبێت و سەرهەڵدانەوەی داعشی لیدەکەوێتەوە.
ژەنەڕاڵ مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە "بی بی سی"ی ئینگلیزیی ڕاگەیاند، ئۆپەراسیۆنی زەمینی تورکیا، سەرهەڵدانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی لێدەکەوێتەوە.
کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی تورکیا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی دووەم لە سوریا و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی هەسەدە لە دژی داعش.
هەروەها وتی، "وەک هاوبەشانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، شەڕمان کرد و شکستمان بە داعش هێنا، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، هەوڵە هاوبەشەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ئارامی ناوچەکە شکست پێدەهێنێت."
فەرماندەی هەسەدە هوشداریدا کە دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر توانای هێزەکانیان دەبێت بۆ پاراستنی ئەو کەمپانەی کە خێزانەکانی داعشی تێدا نیشتەجێیە و دەڵێت، "هێزەکانمان سەرقاڵی پاراستنی گەل و خێزانەکانمان دەبن، بۆیە شەڕڤانان ناتوانن پاسەوانی کەمپەکان بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، “سوپای تورکیا دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکانی کردە ئامانج، وەک وێستگەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت. ئەمەش دەتوانێت کۆچی بەکۆمەڵ و ئاوارەبوونی ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە. ماوەی هەشت ساڵە شانبەشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شەڕی تیرۆر دەکەین، پێکەوە شەڕمان کردووە بۆ شکستپێهێنانی داعش، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەموو دەستکەوتەکان لەناو دەبەن و دەرئەنجامەکانی ئەمە بەڕاستی نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ هەموو جیهان مەترسیدار دەبێت."
قسەکانی مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لەکاتێکدایە کە دوێنێ، هەسەدە بە فەرمی هەموو چالاکیەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدا راگرت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار