هەپەگە: پێنچ سەربازی تورک سزادران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە کە بەبۆنەی ٤٤ هەمین ساڵیادی دامەزراندنیانەوە کوشتنی ٥ سەرباز ووبرینداربونی ٢ سەربازی داگیرکەری تورکی ڕاگەیاند.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە بڵاویکردەوە "لە ئەنجامی چيند چالاکیەکی گەریلاکانی ئازادیدا بەبۆنەی ٤٤ هەمین ساڵیادی دامەزرانی پەکەکە پێنج داگیرکەر سزادراون و دوو داگیرکەریش بریندار بوون."
وتوشیەتی: "سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی هەشت جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و سێ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە."
ئاشکراشیکردووە: "داگیرکەران پێنج جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامداوە."
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە:
ئەنجامی چالاکیەکان:
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس:
٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران.
٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس گورزیان لە داگیرکەراندا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛
٢٤ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانمان گروپێکی داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە. تیمە گەڕۆکەکانمان کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆسەیان بۆ داگیرکەران نایەوە و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادرا، ٢ داگیرکەریش برینداربوون.
٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٢:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
٢٤ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی سەنگەرەکانی شەر لە شاخی شەهید چەکدار ٣ جار و لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیداش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
٢٤ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٣ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
