بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان: دەنگۆی داخستنی مەرزەکە دورە لە ڕاستییەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاوکراونەتەوە سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەنراوێکدا، ئەو دەنگۆیانەی  سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاوکراونەتەوە ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند  سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە.

ڕاشیگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی هاتووچۆی گەشتیاری ئێرانەوە، ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٢ هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەکە لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە راگیرا.

وتیشی لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر کراوە و هاتوچۆی گەشتیاریش لە دەروازەکە ئاسایی بووەتەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار