پێنج ساڵە ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپ لەسنوری پارێزگای دهۆک نەوتیان وەرنەگرتووە
3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپ لەسنوری پارێزگای دهۆک ماوەی پێنج ساڵەنەوت یان وەرنەگرتووە،ئەوەش بە بیانۆی نەوت بەشی هەمووان ناکەت و لەدەرەوەی کەمپ دەژین.
سێڤێ عەڤدۆ، خەڵکی ناحیەی سنونە زیاترلە هەشت ساڵە لە کۆمەڵگای شاریا سەر بەقەزای سێمێل دەژیت بە هاوڵاتی ی وت"لە 2014تاوەکو ئێستا تەنیا دوو جار نەوت مان وەرگرتووە، زیاترلەپێنج ساڵە هەموو ساڵێک لەسەر حسابی خۆمان دەکڕین،کەدەبێتە زستان دۆخی ژیانمان دووئەوەندە قوڕس دەبێت،چونکە ناتوانین بڕێکی زۆر لەنەوت بکڕین بوویە زۆر بە لەحێف وبەتانی خۆمان گەرمدەکەینەوە"
سێڤێ،خاوەنی هەشت منداڵە،پیاوەکەی هیچ مووچەیەکی نیە و بژێوی ژیانیان لەسەر کرێکاری یه،سێڤێ زیاتر دەڵێ"دەیانجار داوامانکردوە بەلایەنی کەمی نەوت بۆمان دابین بکەن بەڵام بێسوود بووە، ئەمساڵ یەک بەرمیل سەرووی250هەزار بەدڵنیایەوە لەتواناماندانیە بکرین"
ئاوارەکانی شنگال ونەینەوا لە2014 لە دهۆک دەژین ئێستا ژمارەیان بەم شێوەیەیە:
ئاوارەکانی ناوکەمپ 26هەزار و 963خێزانن کەله15کەمپ دەژین،
ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپ 38هەزارو225خێزان،
کۆی گشتی دەبن بە65هەزار و188خێزان.
