تورکیا کوژرانی سێ سەربازی دیکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تورکیا رایگەیاند لە شەڕوپێکدادانێکی سوپا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە سێ سەربازی سوپاکەی لە هەرێمی کوردستان کوژراوە و چوار سەربازی دیکەشی برینداربو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە؛ لە چوارچێوە ئۆپەراسیۆنی چنگ،قوفڵدا پێکدادان لە نێوان سەربازەکانی سوپای وڵاتەکەی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە رویداوە و بەو هۆیە سێ سەرباز کوژراون و چوار سەبازیش برینداربون.
ئۆپەراسیۆنی چنگ قوفڵ لە 17ی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە خاکی هەرێمی کوردستان دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا تا ئێستا تەنها 50 سەربازیی سوپای وڵاتەکە کوژراون و لە بەرامبەردا پەکەکە رایگەیاندوە زیاتر لە دو هەزار سەربازی تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.
