کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا بارانی بەلێزمە دەبارێت
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و هەندێک کات بە پچڕ پچڕی باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی یەکشممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەوردەبێت و لە بەرەبەیاندا ئەگەری دروستبوونی تەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی شەممە دەبێت.
بەپێی بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرەیەتی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم بەم ریژەیە دەبێت:
هەولێر ١٨
سلێمانی ١٦
دهۆک ١٧
کەرکوک ٢٠
هەڵەبجە ١٧
زاخۆ ١٧
سۆران ١٢
گەرمیان ٢٣
