د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون: ده‌رگای دامه‌زراندن به‌ڕوی 500 كارمه‌نددا كراوه‌ته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌رگای دامه‌زراندنیان به‌ڕوی 500 كارمه‌نددا كردوه‌ته‌وه، كه له سه‌رده‌می كۆرۆناوه ئه‌زمونیان په‌یداكردوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوان دابمه‌زرێنن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هه‌وڵی ته‌واو توانیویانه بڕی پاره‌ی سێكته‌ری ته‌ندروستی كه مانگانه كۆی ده‌كه‌نه‌وه له چه‌ند مانگی رابردودا بگه‌یه‌ننه حه‌وت ملیار دینار،و ده‌رگای دامه‌زراندنیان به‌ڕوی ئه‌و 500 كارمه‌نده‌دا كردوه‌ته‌وه، كه له سه‌رده‌می كۆرۆناوه ئه‌زمونیان په‌یداكردوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوان دابمه‌زرێنن.
له‌سه‌ر پرسی ده‌رچوانی زانكۆكان كه له‌كاتی كۆرۆنادا وه‌ك تیمی چڕ دامه‌زران، د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون وتی، "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیان كۆبوینه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش به‌ڕێز د. سامان، وه‌زیری ته‌ندروستی لێدوانیداوه، ئێمه له‌سه‌ر پرسی ئه‌و ده‌رچوانه پێشتر له‌كاتی كۆرۆنادا وه‌ك تیمی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خێرا و چڕ دامه‌زران، به‌تایبه‌ت له یاریده‌ده‌ری سڕكردن و په‌رستاری زانكۆیی، ئێستاش له چه‌ند به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌ی شار و دامه‌زراوه‌ی دیكه كارده‌كه‌ن، به‌ڵێنی دامه‌زراندنیان بۆدراوه و له هه‌فته‌ی داهاتوتردا رێكاره‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی پێدێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه كارمان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌رچوانه كردوه كه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا گرێبه‌سته‌كانیان شه‌ش مانگ جارێك بۆ تازه ده‌كرایه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا مانیان گرتوه و ده‌وامناكه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌و روداوه نه‌خوازراوه‌ی سلێمانیدا به‌شێكیان گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌واو له‌سه‌ر هاوڵاتیان و هه‌م نه‌خۆشخانه‌كانیشمان نه‌بێت".
رونیشیكرده‌وه، "له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شوێنی دیكه‌مان هه‌یه كه پێویستی به كارمه‌ند هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانی كه داوای دامه‌زراندنی 100 كارمه‌ندمان بۆ كردون و شوێنی دیكه‌شمان هه‌یه كه پێویستیان به كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ چاودێری چڕ، به‌ڵام له ئێستدا ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ ئه‌و 500 كه‌سه كردوه كه ماوه‌ی دوساڵه به‌به‌رده‌وامی كارمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن له‌سه‌رده‌می كۆرۆناوه ئه‌زمونی ته‌واویان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه پاشان دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی دیكه‌ش ده‌كرێته‌وه".
له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ش ده‌ڵێت، "به‌هۆی نه‌بونی پاره و بودجه‌وه ژماره‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر پێدانی قه‌رزیش به توشبوانی شێرپه‌نجه هیچ نوسراوێكی فه‌رمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه".
