نوێنەری وانەبێژان بۆ هاوڵاتی"وەزیری پەروەردە بە ئێمەی ووت هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ دامەزراندنی وانەبێژان نیە
3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
ئەمڕۆ 26ی تشرینی دووەم کۆمەڵێک لەمامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی دامەزراندیان لەگەڵ وەزیری پەروەردەو و سەرۆکی ئەنجۆمەنی ڕاژە کۆبوونەوە.
عەلی رەئوف ، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژان لە هەرێمی کوردسان بە هاوڵاتی ی وت" ئەنجامی کۆبوونەوەی نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ڕاژە ، بەم شێوەیە بوو،یەکەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە د. ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە زۆر بە ڕوونی وتی ، پڕۆژەمان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە ، کە لە دوو خاڵ پێکهاتووە .
خاڵی یەکەم : دامەزراندنی سەرجەم وانەبێژان بە گرێبەست بەم پارە مقطوعەیە خاڵی دووەم : ساڵانە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە وەجبە وەجبە بێت ، هەموو ساڵێک وانەبێژان دابمەزرێت"
عەلی رەئووف ووتیشی" سەبارەت بە کاتی دامەزراندن وەزیری پەروەردە وتی هیچ کاتێکی دیاریکراو نیە بۆ دامەزراندن، لەکاتی دامەزراندنیش بە وەجبە وەجبە ڕەچاوی ساڵی خزمەتی وانەبێژی دەکرێت وەزیری پەروەردە وتی ، تا ئێستا ڕوون نیە کەی پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردن ،حکومەت توانای نیە هەموو وانەبێژان بەیەکجار دامەزرێنێت بەهەمیشەیی یان بە گرێبەست".
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژان ووتیشی کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاژەسیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژە ڕایانگەیاند گرنگی بەساڵانی خزمەتی وانەبێژی دەدەن ،لەگەڵ وەزیری پەروەردە و سەرجەم وەزارەتەکان لە پەیوەندیداین ، ئەنجومەنی ڕاژە پێیڕاگەیاندین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان مادەی 178 ی دەرچوواندووە بۆ پەسەندکردنی نەخشەڕێگای دامەزراندن و پەسەند کردنی دید و ڕای ئەنجومەنی ڕاژە بۆ پڕکردنەوەی پلەی وەزیفی ، ئەنجومەنی ڕاژە وتیشی ، پێش کۆتایی ئەم ساڵ پڕۆژەی خۆمان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکەین ،هەروەها پێوەر دادەنرێت بۆ دامەزراندن وەک ساڵی خزمەتی وانەبێژی و خاڵبەندی"
