جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا رۆژئاوایان بۆردومان کردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و فڕۆکە جەنگیەکانی ئەو وڵاتە دوو ناوچەی کانتۆنی شەهبای نێوان کۆبانێ و عەفرینیان بۆردومان کرد.

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، سوپای تورکیا هەردوو ناوچەی تەل رەفعەت و مینخی سەر بە کانتۆنی شەهبایان بۆردومان کردووە.

دەشڵێن، فڕۆکە جەنگیەکان، بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردووتەوە ئامانج. تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا و هەسەدە هیچ راگەیەندراوێکیان لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

هەشت رۆژە سوپای تورکیا لە رووی ئاسمانی و لە رێگەی تۆپخانەکانیەوە لە بارەگاکانی سەر سنورەوە، خاکی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان و تۆپباران دەکات.

دوێنێ ٢٦ی تشرینی دووەم، مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە، ئاماژەی بە ئاماری هێرشەکانی تورکیا کردبوو و رایگەیاندبوو، لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی دەوڵەتی تورکیادا، ١٤ هاوڵاتی مەدەنی و ١٦ شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ٤٥ ناوەندی ژێرخانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیانیان بەرکەوتووە. هەرچەندە، بەگوێرەی قسەی مەزلۆم عەبدی، ئەمریکا، لە رێگەی مەکگۆرکەوە پێی راگەیاندووە کە ئەمریکا بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا، لەسەرخەتە، بەڵام هێرشەکان بەردەوامە و بەرپرسانی تورکیا بە بەردەوامی باسی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینیش دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار