نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کورستان راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تەواوکردنی بەرنامەی دیدار و کۆبووەکانی هەفتەی رابردوو لەگەڵ سەرکردایەتی عێراق، سەردانی بەغدای پایتەخت دەکاتەوە.
رۆژی سێشەممە، 22-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لهگهڵ سهركرده و بهرپرسانى عێراق دۆخى وڵات و پهيوهندى و كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆ و ههوڵهكانى چارهسهركردنيانی تاوتوێ کرد. وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا تەواو بکات و "لهگهڵ ژمارهيهكى ديكه له سهركرده و بهرپرسانى باڵاى عێراق ديدار و كۆبوونهوه ئهنجام بدات."
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە رۆژی سێشەممەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدولـلەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی عێراق کۆبووەوە و بەرنامەی رۆژیی دووەمی کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندەوە، و بە مەبەستی بەشداری کردن لە پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەی پارێزگای دهۆک گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ هەر یەک لە موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پیشووتری عێراق، ئەبو کەڕاڕ، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی نەهجی وەتەنی و رەوتی سەدر کۆببێتەوە.
