ئازادکردنی وریا غەفوری یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی ئێران رەت دەکرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رایگەیاند، هەواڵی ئازادکردنی وریا غەفوری یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی ئێران دوورە لە راستیەوە.

پێشتر هەندێک سەرچاوە و میدیا، لەوانە پەیجی تویتەری ڕۆژنامەی شەڕق، دوای دوو رۆژ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئێوارەی رۆژی شەممەدا، ئازادکردنی وریا غەفوری راگەیاند. ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیرنا)، لەم بارەیەوە ئاشکرای کرد کە دوای بەدواداچوونەکانی پەیامنێرەکەیان دەرکەوتووە کە ئازادکردنی وریا عەفوری کاپتنی پێشووی تیمی ئیستقلالی تاران و یاریزانی کوردی هەلبژاردەی ئێران، دوورە لە راستیەوە.

هەروەها بەشێک له بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیاش هەواڵی ئازادکردنی عەفوریان رەت کردووەتەوە. وریا غەفوری سەردانی ماڵی فریشتە ئەحمەدی یەکێک لە قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێرانی کردبوو و بە بڵاوکردنەوەی چەند تویتێک، پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران کردبوو، بەو هۆیەوە رۆژی پێنجشەممە، ڕۆژێک پێش یاریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ وێڵز دەستبەسەر کرا.

یەکێک لە تۆمەتەکان کە دراوەتە پاڵ ئەو یاریزانە "سووکایەتیکردنە بە هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران". پارێزەرانی غەفوری تۆمەتێکی لەو شێوەیەیان بە نایاسایی وەسفکردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پەرویز برومەند گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ئیستقلال تارانیش لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کراوە. پێشتریش، حسێن ماهینی، یاریزانی پێشووی یانەی پێرسپۆلیسی تاران، دەستبەسەر و دواتر ئازاد کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار