کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كاریگەری ئەو شەپۆلە ڕووی لەناوچەكە كردبوو كۆتایی هاتووە، بەڵام بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەزۆربەی ناوچەكان و لەهەندێك ناوچەی شاخاویی ئەگەری تاوە باران هەیە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ، كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، هەندێك ناوچەی شاخاویی ئەگەری نمە بارانی كەمی دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

دهۆك : 17 پلەی سیلیزی

كەركوك: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار