ئەمڕۆ شاندێکى حکومەتی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،ئەمڕۆ شاندێکى هەرێم لەسەر بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران سەردانى بەغدا دەکات بە مەبەستى گفتوگۆکردن و رێککەوتن لەسەر بودجە و شایەستە داراییەکانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2022، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکرد، شاندەکە لە به‌رنامه‌یدایە كۆبوونه‌وه له‌گەڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتى عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ و له پلانیشیاندایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق لەسەر چەندین پرس كۆ ببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دانراوه، ئەمڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکرێت بۆ نووسینەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2023.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، شاندەکەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی، كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، دارا ره‌شید وەزیری پلاندانان، ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ره‌حیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عه‌بدولحه‌كیم خسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق دوای پێكهێنانی له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی.
