لە ماوەی دوو رۆژدا حەوت سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

17 سەربازیی کوژراوی تورکیا رەوانەی نەخۆشخانەیەکی باکوری کوردستان دەکرێن وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانی چوار سەربازی دیکەی لە هەریمی کوردستان راگەیاند و بەوەش لە ماوەی دوو ڕۆژدا کوژرانی حەوت سەربازی بە فەرمی راگەیاندوە، سەرچاوەکانیش دەڵێن 17 تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی جولەمێرگ.

کۆی ژمارەی کوژرانی تورکیا لە ڕوبەڕوبونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە دو رۆژدا گەیشتە حەوت کەس و بەوەش کۆی ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا لە هەرێم لە رۆژی17ی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا گەیشتوەتە 74 کوژراو .

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە تەرمی17 سەرباز و جەردەوان لە ئۆپەراسیۆنی چنگ قفڵ کوژرابون گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری جولەمێرگ لە باکوری کوردستان. شەوی رابردوش سەرچاوەیەکەی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ئەنجامدانی چالاکیەکی گەورەی لە زاپ ئەنجام دا و کوژرانی 17 سەربازی تورکیای لەو چالاکیەدا راگەیاند. پێشتریش هەپەگە کوژرانی 2587 سەربازی تورکیا و شەهیدبونی 181 گەریلای لە ماوەی شەش مانگدا راگەیاندبو.

ئۆپەراسیۆنی چنگ قفڵ لە 17ی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە خاکی هەرێمی کوردستان دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار