دوو برینداری خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا

3 ساڵ لەمەوپێش



لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 108 کەس کوژراون دو برینداری دیکەی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا و ژمارەی کوژراونیش بۆ 108 کەس بەرز بوەوە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە شۆڕشی نیک نام کە لە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردوی شاری مەهاباد بریندار کرابو لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا و بەوەش ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی مەهاباد بۆ 15 کەس بەرز بوەوە.

هاوکات هەر رۆژی یەکشەممە لاوێکی تەمەن 16 ساڵی شاری موچش (موژەژ)ی سەر بە کامیاران بە ناوی رەزا کازمی بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گیانی لەدەستدا.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە لە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردوی کامیاران و مەهاباد و بۆکان و جوانڕۆ زیاتر لە 100 کەس بە سەختی برینداربون و دۆخی تەندروستیی ژمارەیەکی بەرچاویان ناجێگیرە.

لە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردودا هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی سوپای پاسداران بە چەکی کلاشنیکۆف و بیکەیسی و قەناس و دۆشکا روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە و هەر بەو هۆیەوە لانیکەم لە یەک هەفتەدا 51 کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار