ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی سیستمی غازی ئێڵ پی جی کۆدەبنەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بەرگریی شارستانی، پارێزگار و لایەنی پەیوەندیدار لەبارەی سیستمی غازی ئێڵ پی جی کۆببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28-11-2022 بەرزان محەممەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەی سیستمی غازی ئێڵ پی جی، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دوو لیژنەی پەیوەندیداری ئەنجوومەن، پارێزگار و بەرگریی شارستانیی سلێمانی و لایەنی دیکەی پەیوەندیدار کۆببنەوە.
وتیشی، "کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە کۆمەڵێک رێنوێنی بۆ بەکارهێنانی سیستمی غاز دەربکرێت، "پێویستە ئەو کەسانەی کار لە سیستمی غازدا دەکەن کەسانی شارەزا بن و مۆڵەتیان هەبێت. ئێستا کەسانێک تەنیا بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان هەستاون بە ئەنجامدانی ئەو کارە."
ئەمەش لە کاتێکدایە ئێوارەی 17ی ئەم مانگە، بەهۆی تەقینەوەی سیستمێکی شۆفاژ، خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە 15 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکەش بریندار بوون.
