ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان و دەربەندیخان زیادیكردووە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاوی بەنداوی دووكان 15 سانتیمەتر و دەربەندیخانیش 11 سانتیمەتر زیادیكردووە
بەڕێوەبەرانی بەنداوەکانی دووكان و دەربەندیخان ئاماری نوێ لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكانیان ئاشكرا کرد و لە لێدوانێکیاندا بۆ کەناڵی ڕوداوو كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ڕایگەیاند :"پێش ئەم بارانە رۆژانە دوو بۆ سێ سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان كەمی دەكرد، بەڵام ئێستا 15 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە. ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە."
هەروەها سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند،" بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو کاریگەر بووە، بە جۆرێك دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكەی بۆ بەرزبوونەوە گۆڕیوە" و، "پێشتر رۆژانە دوو بۆ سێ سانتیمەتر ئاوی بەنداوەكە كەمی دەكرد، بەڵام ئێستا 11 سانتیمەتر زیاد كردووە."
جێگەی باسە لە سنووری قەزای دووكان، لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ 90 ملیمەتر باران باریوە و لە سنووری قەزای دەربەندیخانیش لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تاوەكو ئێستا 63.2 ملیمەتر باران باریوە
