خەڵاتی تاهیر ئەڵچی بۆ ئازادی دەبەخشرێتە ژینا ئەمینی
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یەکەمین خەڵاتی وەقفی تاهیر ئەڵچی بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادی لە باکوری کوردستان دەبەخشرێتە ژینا ئەمینی.
لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان وەقفی تاهیر ئەڵچی بە رێوڕەسمێک یەکەم خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی پێشکەش کرد خەڵاتەکە کە بۆ یەکەمجارە دابەش دەکرێت ، خەڵاتی ئەمساڵ بەخشرایە ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردسان کە بەهۆی لێدانی پۆلیسی ئێران گیانی لەدەستدا و دوای ئەو روداوەش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان رۆژهەڵات و ئێرانی گرتەوە و زیاتر لە 72 رۆژیشە بەردەوامە.
تاهیر ئەڵچی سەرۆکی پێشوی ژوری پارێزەرانی ئامەد کە بە پارێزەرێکی بەهێزی مافەکانی مرۆڤ و پێداگریی لەسەر چارەسەری پرسی کورد لەقەڵم دەدرا لە 28ی تشرینی دوەمی ساڵی 2015 لە شاری ئامەد کوژرا. لە ئێستادا وەقفێک بە ناوی تاهیر ئەڵچی دامەزراوە و بڕیارە ساڵانە وەک رێزگرتن لە ئەڵچی و ئامانجەکانی، خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ببەخشێت.
