كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ئه‌مڕۆوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەی شاخاویی بەفر دەبارێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له‌هه‌ندێك شوێنیش بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، سه‌ره‌تا باران بارین له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، پاشان له‌كاته دره‌نگه‌كانی شه‌ودا باران بارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت".
کەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی چوارشەممە شەپۆلێکى بارانبارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بارانبارین بەشێوەى مامناوەند و هەندێک جار لێزمەبارانیش دەبێت، لە هەندێکاتدا هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی شاخاویی بەفر دەبارێت و لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە سەنتەری شاری هەولێر ئەگەری لێزمە باران وبروسکە هەیە.
سەبارەت بەپێشبینی رێژەی دابارین كه‌شناسی ده‌ڵێت، زیاتر کاریگەری لە ناوچەکانی بادینان دەبێت و وە پلەکانی گەرما بۆ رۆژی چوارشەممە دادەبەزێت بە (4-5) پلە وەهەروەها خێرای با چالاک دەبێت بۆ 40 کم/س ئاراستە باشووری خۆرهەڵات و لە رۆژی پێنج شەممە کۆتایی بەشەپۆلەکە دیت.
