ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە بێ ناوهێنانی کورد دەستوری نوێ دەنوسێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەش لایەنى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا بە بێ هەدەپە رەشنوسى نوێى دەستورى وڵاتەکە بڵاو دەکەنەوە و لە رەشنوسەکەشدا هیچ ئاماژە بە کورد و خوێندن بە زمانى دایک نەکراوە.

لەو رەشنوسەدا کە شەش لایەنە سەرەکییەکەى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا ئامادەیان کردوە، لە جیاتی بەکارهێنانى دەستەواژەى هاوڵاتیى تورک، تەنها وشەی تورک بەکارهاتوە و ئەگەرچی باس لە تورکیای ئازاد و دیموکرات و تاکى ئازاد و یەکسان کراوە، بەڵام باسى کورد نەکراوە وەک پێکهاتەیەکى سەرەکیی وڵاتەکە.

هەروەها لەو رەشنوسەدا کە لە 156 لاپەڕەیە، تێیدا باس لە چەندین پێشنیار کراوە بۆ گۆڕێنى دەستورى ئێستای تورکیا، بەڵام هیچ باسێک لەسەر پەروەردە بە زمانى دایک نەکراوە کە یەکێکە لە داخوازییە سەرەکییەکانى کورد لە باکوری کوردستان، سەرەرای ئەوەش باس لە یەکسانیی رەگەزى و مافەکانى ژنان نەکراوە و تەنها یەک جار وشەى ژن لەو رەشنوسە نوێیەدا هاتوە.

بڕیارە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی داهاتودا شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە بێ پارتی دیموکراری گەلان هەدەپە کە نوێنەری سەرەکیی کوردە، رەشنوسی دەستورە نوێیەکە پێشکەشی پەرلەمان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار