ئۆپۆزسیۆنى تورکیا پشتیوانی هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کوردستان دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەش لایەنى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا، پشتگیریى خۆیان بۆهەر هێرشێکى دەسەڵاتى ئەو وڵاتە بۆسەر رۆژئاواى کوردستان نیشان دەدەن و رایدەگەیەنن؛ پاراستنى ئاسایشى نیشتیمان لە سیاسەتى دەرەوە کارى سەرەکى ئێمەیە.

دەنگى ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە؛ دواى ئەوەى رۆژی دوشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا جارێکى دیکە باسى هێرشکردنە سەر ناوچەکانى رۆژئاواى کوردستانى کردوە ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتەش پشتگیریی ئەو وتانەى سەرۆک کۆمارى تورکیایان کردوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە سەرۆکانى شەش پارتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا کە بە شەش لایەنەکە ناودەبرێن، لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا رایانگەیاند؛ پاراستنى سنور و ئاسایشى نیشتیمانى لە سیاسەتى دەرەوە کارى لەپێشینەى ئەوانیشە.

ئەو شەش لایەن وتوشیانە: لەو چوارچێوەیەدا پێشوازیی لە هەر کارێکى سوپا و پۆلیسى تورکیا دەکەن کە لە "دژى تیرۆر ئەنجامى دەدەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار