دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران ئاهەنگ و ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران ئاهەنگ و ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە بۆنەی دۆڕانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکە بەرامبەر ئەمریکا رژانە سەر شەقامەکان و لە سنە و روانسەر و سەقز وەک ناڕەزایەتیی بەرامبەر دەسەڵات ئاهەنگیان گێڕا.
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر ئەمریکا بە ئەنجامی یەک بە سفر دۆڕا و ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2022 کرد شەقامەکانی سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران قەرەباڵغیی بەخۆیەوە بینی و وەک ناڕەزایەتیەکیش بەرامبەر هەڵویستی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکە لە هەندێک شوێن ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ بەڕێوچو. بەهۆی ئەوەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی ئێران دژی کوشتنی خۆپیشاندەران هەڵوێستیان نەبوە روبەڕوی رەخنە بونەتەوە و ئەوەش وای کردوە خەڵک و هاندەرانی وڵاتەکە لە جیاتی پشتیوانی، ناڕەزایەتیی خۆی دژی ئەو هەڵبژاردەیە دەربڕێت.
شەوی سێشەممە دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەمریکا یەکەم گۆڵی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران تۆمار کرد شەقامەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوە شوێنی ئاهەنگ گێڕان. لە زۆربەی شارەکانی کوردستان ئاهەنگ بەڕێوەچو و گەنجانی و دانیشتوانی ئەو بەشە لە کوردستان وەک ناڕەزایەتیی بەرامبەر توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵات بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان بە شێوازی جیاواز خۆشحاڵیی خۆیان لە دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران دەربڕی.
سنە هەڵپەڕکێ
جوانڕۆ هەڵپەڕکێ
زاهیدان
