پڕۆسەی خوێندنی 21 هەزار خوێندکاری رۆژئاوا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا رادەگیرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی هێرشەکانی تورکیا زیاتر لە 21 هەزار خوێندکاری رۆژئاوای کوردستان لە خوێندن دورکەوتونەتەوە و داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت هێرشەکانی ئەنکەرە رابگرن.
دەستەی پەروەردە و فێرکردنی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، تورکیا لەو هێرشانەی کە لە 20ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردوە، ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنگاکانی کردوەتە ئامانج و بەتەواوی وێرانی کردون.
دەستەکە ئاشکرایکردوە بەهۆی ئەو هێرشانەوە 21 هەزار و 843 خوێندکار لە ناوچە جیاجیاکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە خوێندن دور کەوتونەتەوە وداواشی لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردوە سنورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێن.
رۆژی 20ی ئەم مانگە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بەناوی(چنگ شمشێر ) بۆسەر رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەری تائێستا بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 70 کەس کوژراو و برینداربون.
