وەزارەتی کارەبا ئەمپێری کارەبای ماڵانی کەمکردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری کارەبا و کەمکردنەوەی بچڕانی کارەبا لە وەرزی زستان، وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا بڕی ئەمپێڕی کارەبای ماڵان لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەم بکرێتەوە.

 ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند توانای وەزارەت بۆ دابینکردنی کارەبا سێ هەزار و ٤٠٠ مێگاواتە و ناچارن بڕی ئەمپێرەکان کەم بکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، ویستی هەرێم بۆ کارەبا شەش هەزار مێگاواتە و خواستیش لەسەر کارەبا بەردەوامە لە زیادبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار