شارەزایەکی کەشناسی: ئەگەری دروستبونی تەمومژی چڕ هەیە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شارەزایەکی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە 48 کاتژمێری داهاتودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەری دروستبونی تەمومژی چڕ هەیە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو،لە 48 کاتژمێری داهاتودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەری دروستبونی تەمومژی چڕ هەیە لە زۆرێک لە ناوچەکان، هەروەها لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما ڕو لە نزم بونەوە دەکەن.
بە پێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایە، سبەی ھەینی ٢-١٢-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت لەناوچە شاخاویەکاندا بەزۆری نیمچە ھەور ، پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ٥ بۆ ١٠ کم/س لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ڕایگەیاند، لەکاتەکانی سبەی ئێوارەی ھەینی بەدواوە تا بەرەبەیانی دوو سبەی شەمە ٣-١٢-٢٠٢٢ لەم مەودایەدا ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چڕ ئەبێت لەزۆرێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و کەرکوک و ھەڵەبجە وە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان .
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌ندێكجاریش ده‌گۆڕێت بۆ تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له‌كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانیش كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
