وەزارەتی تەندروستی: ھاووڵاتیانی ھەرێم دوو ملیۆن و ٦٨٧ ھەزار دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە سەرەتای پرۆسەی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا تا ئێستا، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم دوو ملیۆن و ٦٨٧ ھەزار و ٦١٤ دۆزی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتییان دابینکردووە.
راشیگەیاند، یەک ملیۆن و ٤٤٨ ھەزار و ٩٨٥ دۆزی یەکەم بە ھاووڵاتیان دراوە.
ھەروەھا یەک ملیۆن و ٢٠٤ ھەزار و ٤٥ دۆزی دووەم.
٣٤ ھەزار و ٥٨٩ دۆزی سێیەم بۆ ھاووڵاتیان دابینکراوە و وەریان گرتووە.
٩٥ کەسیش دۆزی چوارەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
بابهتی پهیوهندیدار
