بەرپرسێکی باڵای ئێران هۆکاری مەرگی ژینا ئەمینی بڵاو دەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی باڵای ئێران دان بە کوشتنی ژینا ئەمیندا دەنێت فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارن بەهۆی ئاشکراکردنی هۆکاری مەرگی ژینا ئەمینی دەستگیر دەکرێت

محەمەدباقر بەختیار، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پێشوی سوپای پاسداران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت و دەست بەسەر مۆبایل و کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا دەگیرێت.

ئەو فەرماندەیە لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاندوە بەپرسانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران گەمژانە مامەڵە لەگەڵ روداوەکان دەکەن و ژینا ئەمینی بەهۆی لێدان لەسەری و شکانی ئیسکی سەری گیانی لەدەست داوە.

محەمەدباقر بەختیار هەر لەو تۆمارە دەنگیەدا ئاماژەی بەوە کردوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پێویست بو دەستبەجێ داوای لێبوردن لە خەڵک و بنەماڵەی ژینا ئەمینی بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار