وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕۆژەکانی پشوی ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی  هەرێم لە رۆژی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٢ەوە پشوی وەرزی یەکەم دەستپێکدەکات و لە ٢ی ١ی ٢٠٢٣ خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات، بەمەش شەش رۆژی کۆتایی ئەمانگە دەبێت پشوو.

بەگوێرەی ساڵنامەکەی وەزارەتی پەروەردە  تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لە ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات و لە ٢٤ی ١٢ی ٢٠٢٢ کۆتاییان دێت و راستەوخۆش لە رۆژی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٢ پشووی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات کە حەوت رۆژە.

هەر بەگوێرەی ساڵنامەکە خوێندن لە کۆرسی دووەم سێزدە هەفتە دەبێت و لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی خولی یەکەم دەستپێدەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار