ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرز دەبێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 78 رۆژە بەردەوامە و بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا نزیکەی 470 کەس لەو ناڕەزایەتیانەدا گیانیان لەدەست داوە.
شەوی رابردو لە شاری قورەوە و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو و لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانیش ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بون.
لە لایەکەی دیکەوە هاوڵاتییەکی دانیشتوی سنە کە پێشتر بە گوێز و شیرینی پێشوازیی لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کردبوە، داوای لێبوردنی لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان کرد.
بە پیێ ئامارەکان تا 77 رۆژ ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 114 کەس کوژراون
هاوکات لە ژمارەی کوژراوانی سەرتاسەری ئێران گەیشتوەتە 469 کەس.
بابهتی پهیوهندیدار
