کوڕە کوردێک لە ئەڵمانیا مەدالیای قارەمانیێتی وەردەگرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتییەکی شاری مهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی ماوەیەک لە مەوپێش لە بەرەنگاربوونەوەی ئەنجامدەری کردەوەیەکی تیرۆریستیدا توانیبووی ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەڵمانیا رزگار بکات،خەڵاتی قارەمانێتی لەلایەن ئەو وڵاتەوە پێبەخشرا.
چیا رەبیعی خەڵکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەفتەی رابردوو بەفەرمی لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بانگهێشتی بەرلین کرا وخەڵاتی قارەمانێتی لەلایەن ئەو وڵاتەوە پێبەخشرا
ئەو گەنجە لە هەرێمی بایەرنی ئەڵمانیا دەژیت و بەشداری لە بەرنامەی دیاسپۆرادا کرد و رایگەیاند، "شانازییەکی گەورەیە بۆمن وەک کوردێک ئەو خەڵاتە وەربگرم، هەرچەندە من ئەوکات ئەو کارەم لەپێناو مرۆڤایەتیدا کرد و بۆ ئەوەم نەبوو ببمە کەسێکی بەناوبانگ، یان بیر لە وەرگرتنی خەڵات بکەمەوە، بەڵام ئێستاش و بۆ هەمیشە شانازی بەو کارەمەوە دەکەم و رێگەم گرت لەوەی ئەو سۆماڵییە بە چەقووەکەی دەستی خەڵکی زیاتر بکوژێت."
چیا رەبیعی گوتیشی "دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە خەڵک زیاتر دەمناسن و لە شوێنەکان خەڵک وێنەم لەگەڵ دەگرن و منیش هەمیشە پێیان دەڵێم من کوردم."
چیا رەبیعی لە بەرنامەکەدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و لە پەخشی راستەوخۆی بەرنامەی دیاسپۆرا بە مەقەستێک بەشێک لە قژی خۆی بڕی و گوتی "ئەمە لە پێناو ژن، ژیان، ئازادی."
