سەرۆکوەزیرانى عێراق لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێكدەهێنێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە کە لە سەرۆک و حەوت ئەندام پێکهاتووە.
له نووسراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئیحسان عه‌وادی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سودانییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران و به پشتبه‌ستن به ماده‌كانی ده‌ستوور و به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و به‌تایبه‌تیش كێشەی نه‌وت و غاز، لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت بۆ كۆبوونه‌وه و دانوستان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.
یەکەم: پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی د. محەممەد عەلی تەمیمی، جێگری سەرۆکوەزیران ( وەزیری پلادانان) و ئەندامییەتی هەریەک لە:
1- حەیان عەبدولغەنی عەبدولزەهرە، جێگری سەرۆکوەزیران ( وەزیری نەوت).
2- تەیف سامی محەممەد، وەزیری دارایی.
3- رافال یاسین خزەیر، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی.
4- کازم محەممەد جواد حوسێنی، راوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیران.
5- د. نەجیب شوکر مەحموود، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
6- د. عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان.
7- عەلا خزەیر کازم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ.
دووەم: لیژنەکە کۆبوونەوە و دانوستاندن لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی بەرنامەی وەزاری و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق.
سێیەم: لیژنەکە بانگهێشتی هەر لایەنێکی حکومی دەکات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکان کە پێی پێویست و پەیوەنداربێت.
