رێکخراوەکانی ژنان له‌باره‌ی رێگه‌دان به فره‌ژنی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بەهیچ شێوەیەک جێبه‌جێ نه‌كرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەى مادەى 18ی یاسای هەموارى جێبەجێکردنى یاساى بارى کەسێتى، كه تیایدا هاتوه، "ئەگەر مێرد ژنێکى دیکەى هێنا، ژنى یەکەمى مافى جیابونەوەى دەبێت"، ده‌ڵێت، "دژی ناحه‌قی و نادادپه‌روه‌رین، ئێمه كۆشش و خه‌باتی خۆمان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك".
تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان لەساڵڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه كه تیایدا له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەى مادەى 18ی یاسای هەموارى جێبەجێکردنى یاساى بارى کەسێتى، هاتوه، "ئەگەر مێرد ژنێکى دیکەى هێنا، ژنى یەکەمى مافى جیابونەوەى دەبێت"، تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان ده‌ڵێت، "ئێمه یه‌كین له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكه‌كانمان له وڵاتان و دژی ناحه‌قی و نادادپه‌روه‌رین، ئێمه كۆشش و خه‌باتی خۆمان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك".
تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان ڕایانگەیاند "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆمان به به‌شێك ده‌زانین له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد و هاوخه‌بات و تێكۆشانی براكانمان بوین له هه‌مو خه‌بات و قۆناغه سه‌خته‌كاندا كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان پیادا تێپه‌ڕبوه و به‌شداربوین له هه‌مو گۆڕانكاریه سیاسی و ئابوریه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، ده‌بینین ئێستا پێشێلكاری به‌رچاو هه‌یه له مافه‌كانی ژنان به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه سه‌رجه‌م بابه‌ته مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه".
وتیشیان، "ئه‌مڕۆ تراژیدیای تیرۆركردنی كچان و ژنان یان ناچاركردنیان به خۆكوشتن به‌رده‌وامه و رۆژ به رۆژ له هه‌ڵكشاندایه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر مافی ژنان وه‌كو مرۆڤ به‌ڵكو له‌سه‌ر سامانه مرۆییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان و ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵگه."
