قائیمقامیەتی سلێمانی : بەهۆی لێچوونی غازەوە هۆڵێکی وەرزشی داخرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵێکی وەرزشییان لە گەڕەکی هەواری تازە داخست.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، سکاڵا هەبووە لەبارەی لێچونی غازەوە، دوای سەردانمان دەرکەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی دەستکاری سیستمی غازەکەی کردووە و بووەتە هۆی لێچونی غاز.
وتیشی، "بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵەکە داخراوە تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت."
باسی لەوەشکردووە، لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
بابهتی پهیوهندیدار
