سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى كوردستان ڕونکردنەوە لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێک دەدات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە، کە چەند پەرلەمانتارێک بە نهێنی دەستیان لەکارکێشابێتەوە.
سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ىان پێشكه‌ش نه‌كردوه.
دەقی ڕونکردنەوەکەی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه :
"ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت، تا ئێستا جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ىان پێشكه‌ش نه‌كردوه".
