به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی و نرخی ئەمپێرێكیش دیاریكرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی  11، 57 دینار دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ له‌كاتژمێر 1:00ی پێشنیوه‌رۆ بۆ 1:00ی شه‌و كاره‌با كاره‌با دابین ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2022.12.4)‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (57) دینار بۆ مانگی (11) تشرینی دووه‌م دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان لەنێوان (220) بۆ (255) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (13.000) هه‌زار بۆ (14.500) هەزار دینار دەبێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێك موه‌لید كه‌ به‌رنامه‌ی كاركردنیان له‌ 7ی به‌بانی بۆ 1ی شەو كاریان كردوه‌ نرخی ئه‌مپێریان له‌ نێوان 15.000 هه‌زار دینار بۆ 16.500 دینار ده‌بێت .

به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆهاوڵاتیان له‌ گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاوازە.

هاوكات، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌م، كاتژمێر (6:30 بۆ  ی به‌یانی و كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و، هه‌ركات كاره‌بای حكومی نه‌بوو موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار