گەریلا لە گردی ئامێدی و سیدا گورزی لە داگیركەران وەشاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە ناوچەكانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و سیدا، چوار چالاكییان دژی سوپای داگیركەری تورك ئەنجامدا و لەو چالاكییانەدا گورز لە داگیركەران وەشێندرا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی كوردستانی لە نێوان ڕۆژانی ٢ بۆ ٣ی ئەم مانگە و هەروەها هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركی بۆ سەر ناوچەكانی بەرخۆدان، بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “هێزەكانمان لە ناوچەكانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و سیدا، چوار چالاكییان دژی داگیركەران ئەنجامدا و لەو چالاكییانەدا گورز لە داگیركەران وەشێندرا”.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سوپای داگیركەری تورك دوو جار بە چەكی كیمیایی، ١٢ جار بە فڕۆكەی جەنگی، ٢٤ جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار