کەشى پێشبینیکراوى48 کاتژمێرى داهاتووی ناوچەکانی هەرێم
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و سبەی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
کەشى پێشبینیکراوى48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 5- 12- 2022
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (5- 15) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما /نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی :15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
سبەی سێ شەممە 6 - 12 - 2022
کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10- 15) کم/ک .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
