بوڵدان لە پەرلەمانی تورکیا: کۆبانێ بە ئاسانی ناکەوێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، دەسەڵاتی تورکیا بۆ رووخاندنی کۆبانێ دەچێتە سوریا، بەڵام کۆبانێ بە ئاسانی ناکەوێت.

ئەمڕۆ گفتگۆی لایەنەکانی تورکیا لە پەرلەمان لەبارەی بودجەی ساڵی داهاتوو دەستی پێکرد و لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانتارانی پارتە سیاسیەکان بۆچوونی خۆیان لەبارەی بودجەی ساڵی داهاتووی تورکیا دەربڕی، هەروەها لایەنەکان پرسی دیکەشیان وروژاند.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە میانەی قسەکانیدا، باسی لە لەشکرکێشیەکانی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان کرد و وتی، " کۆبانێ بە ئاسانی ناکەوێت."

پەروین بوڵدان لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەوی خستەڕوو کە تورکیا بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات و دەسەڵاتی ئاکەپەش بە هێرشکردنە سەر رۆژئاوا دەیەوێت خۆی بەهێز بکات و وتی، " دەسەڵاتی تورکیا لەسەر دەسەڵات نامێنێت، بەڵام کۆبانێ دەمێنێت و پێویستە ئەمە قبوڵ بکەن. ئێمە باش دەزانین ئامانجی دەسەڵات چییە. ئامانجی ئەوەیە کە کورد لە رۆژئاوا نەبێتە خاوەنی قەوارەیەکی دیموکراتی. بۆ ئەوەیە کە کورد نەتوانێت لەگەڵ گەلانی دیکە دوارۆژێکی هاوبەشی دیموکرات بنیات بنێت."

هاوسەرۆکی هەدەپە دەشڵێت، پێویستە هەموو گەل بزانێت. ئەنجامی هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، وێرانکاری، مردن و ئاوارەبوونی هەزاران کەسی دیکەیە بۆ تورکیا و دەورەبەری. دەسەڵاتی تورکیا ناتوانێت لەسەر بێقەوارەهێشتنی کورد، قەوارەکەی بپارێزێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار