فەڕەنسا دژی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێم و رۆژئاوای کوردستان داوای کۆبونەوەی لوتکە دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



فەرەنسا داوا دەکات بەبەشدارى وڵاتانى ناوچەکە، لوتکەیەک دژى هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عێراق و سوریا ببەسترێیت تورکیاش دەڵێت: هەر لوتکەیەک بە بێ ئێمە ئەنجامى نابێت.

تۆڕى هەواڵى (یۆرۆ نیوز) بڵاوی کردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا و محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا رێککەوتون لەسەر ئەنجامدانى لوتکەیەک بە بەشدارىی سەرۆکانى وڵاتانى ناوچەکە دژى هێرشە ئاسمانییەکانى تورکیا بۆسەر عێراق و سوریا.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەو لوتکەیە بڕیارە پێش هاتنى ساڵى نوێ لە عوممانى پایتەختى ئوردن ساز بکرێت، بەڵام دەربارەى ئەو وڵاتانەى بەشدار دەبن هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

لە بەرامبەردا باڵێۆزخانەى تورکیا لە پاریس دەربارەى ئەم هەوڵەى ماکرۆن راگەیەنراوێکى بڵاو کردوەتەو و دەڵێت: هەر کۆبونەوە و لوتکەیەکى ناوچەیی بەبێ تورکیا ئەنجامى نابێت.

فەڕەنسا لەبارەى هێرشە ئاسمانییەکانى تورکیاوە بۆسەر رۆژئاواى کوردستان هەڵوێستى خۆى یەکلایی کردوەتەوە و دەڵێت: ئەم هێرشانە هەوڵەکانى روبەڕوبونەوە و لەناوبردنى داعش لاواز دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار